وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەنگۆی ناردنی پاس بۆ هێنانی كۆچبەرانی سەر سنوری بێلاڕوسیاو پۆڵەندا بۆ وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە.
ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە تویتێكدا كە بە زمانی كوردیش بڵاویكردۆتەوە "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، گوایە ئەڵمانیا پاسی ناردون بۆ هێنانی خەڵکی لە بێلاروسیاوە لە ڕێی پۆلۆنیا راست نین."
جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەوەی لەم جۆرە درۆیانە بڵاودەکاتەوە، خەڵکی دەخاتە مەترسییەکی ناحەوجێ."