ڕوسیا ئێس 300 لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات
  2021-11-15       1069       

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، سوپای ڕوسیا سیستمی ئێس 300ی لە نزیک بەنداوی تەبقە لە پارێزگای ڕەقە جێگیرکردووە.

ئاوێنە: ئەو شوێنەی کە سوپای ڕوسیا سیستمە دژە موشەکەکەی تێدا داناوە دەکەوێتە سنوری نێوان حکومەتی سوریا و ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان.

دانانی ئەو سیستمە دژە موشەکە لە نزیک ڕۆژئاوای کوردستان، ڕەنگە یەکەمین حاڵەتی نزیکی سیستمە موشەکییە ڕوسییەکەبێت لە سوپای ئەمریکاوە، چونکە سوپای ئەمریکا لە کۆبانێوە تا حەسەکە گەشتی سەربازییان هەیە.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە سوپای ڕوسیا سیستمە دژە موشەکییەکە لە سوریا جێگیر دەکات و پێشتریش لە دیرەزور و ناوچەکانی دیکە ئێس 300 و ئێس 400ی جێگیر کردووە.

ئەو ناوچەیەی کە سیستمە موشەکییەکە ڕوسییەکەی تێدا دانراوە، ناوچەیەکی پڕ لە کێشمەکێش و شەڕە، چونکە ئەو زۆنەی سیستمەکە کۆنترۆڵی دەکات چەندین جوڵەی سەربازی تێدایە لەوانە، “هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆسەر هەسەدە و هێرشی ئیسرائیل بۆسەر چەکدارانی نزیک لە ئێران و هەندێکجار هێرشی چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆسەر سوپای ئەمریکا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×