ئەڵمانیا: سزای ئەو کۆمپانیانە دەدەین کە کۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا دەگوازنەوە
  2021-11-15       699       
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، سزای ئەو کۆمپانیانە دەدەن کە کۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا دەگوازنەوە و لەداهاتودا گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا قەدەغە دەکرێت، هەروەها بەهۆی مامەڵەشی لەگەڵ دۆسیەی کۆچبەران "پرسی سزادانی بیلاڕوسیا یەکلایی بوەتەوە،".

ئاوێنە: هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەرلین سزای سەرجەم ئەو کۆمپانیانە دەدات کە کۆچبەران بۆ بیلاڕوسیا دەگوازنەوە و لەداهاتودا ئەو کۆمپانیایانە رێگەیان پێنادرێت گەشتەکانیان بۆ ئەوروپا ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی مامەڵەکردنی نەگونجاوی بیلاڕوسیا لەدۆسیەی کۆچبەراندا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریانداوە سزا بەسەر دەسەڵاتدارانی مێنسکدا بسەپێنن.

پەیوەست بەم بابەتەش هێڵی ئاسمانی بیلاڕوسیا بڵاویکردەوە، گەشتی هاوڵاتیانی عێراق، سوریا و یەمەن لە لەدوبەیەوە بۆ مێنسک راگیراوە و ئەو کۆمپانیایانەی هاوڵاتیانی ئەو سێ وڵاتە بۆ بیلاڕوسیا بگوازنەوە، سزادەدرێن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×