خوێندنی باڵا: 1521 خوێندكاری دیكە لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
  2021-11-25       350       

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكومەتی هەرێم وەرگرتنى 1521  خوێندکارى دیكەی لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان راگەیاند کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبوەوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبوەوە، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵاى کردەوە، لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان 1521 خوێندکارى دیکە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2021-2022) گەڕایەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى وەرگیراوانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان كردوە كە پێویستە هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.

وەزارەتەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ژمارەیەک خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕین و دابەزاندنیان کردبو بەپێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزاندنیان بۆ کراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×