توركیا كوژرانی سەربازێكی وڵاتەكەی لەسەر سنوری سوریا راگەیاند
  2021-11-26       591       

وەزارەتی بەرگری توركیا، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، سەربازێكی وڵاتەكەی لە شاری كیلیسی سەربە پارێزگای غازی عەنتاب لەسەر سنوری سوریا كوژراوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە، ئەو سەربازییەی توركیا لەكاتی رێگریكردن لە پەڕینەوەی چەند كەسێك بەنایاسایی لە توركیاوە بۆ سوریا، كوژراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە سەربازەكە دوای برینداربونی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەكی شاری كیلیس بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە، گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا ئەو سەربازەی وڵاتەكە بە فیشەك برینداركراوەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە لەوێ گیانی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×