دەوڵەت هۆکاری سەرەکی کۆچکردن و ئاوارەیی هاونیشتمانیان
  2021-11-27       1798       

قارەمان مەمەند


کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ستانداردێکی دامەزراو و تۆکمەیەیان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان بە شێوەیەکی کاریگەر لە سەرتاسەری جیهاندا بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات، لە ئەنجامدا، دەرچوونی پەنابەران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە وەک ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی بەردەوامی ناکۆکی جیهانی.


پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان جەنگ و پەنابەراندا هەیە و هەموو ئەو وڵاتانەی  شەڕیان ئەزموونکردووە لە ئێستادا سەرچاوە سەرەکییەکانی پەنابەرانن،  بۆ نموونە لە ئەفغانستان و بەنگلادش و عێراق و سوریا و سۆماڵ و وڵاتانی  بەلقان، سەرەڕای ئەوەش پەیوەندیەکی پتەو هەیە لە نێوان دەرچوونی پەنابەران و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ؛ ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لە سەرتاسەری جیهاندا سەر بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقان لە ئەنجامی سرووشتی سەرکوتکەرانەی ئەم دەوڵەتانە هاوکات وڵاتانی هەمان هەرێم کە تۆماری مافی مرۆڤی پاکیان هەیە کەمتر بەشداری ژمارەی پەنابەران دەکەن هەرچۆنێک بێت سەرەڕای دڕندەیی وڵاتانی ئەمریکای باشوور، کەمتر بەشدارییان لە دەرچوونی پەنابەران کردووە ناسەقامگیریی حکومی یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکیەکانی پەنابەران. بەجۆرێک لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣دا زیاتر لە ٥١ ملیۆن کەس بەهۆی ناکۆکی و چەوسانەوەوە ئاوارەبوون.


بێگومان مەسەلەی پەنابەران لە یاسای عورفی نێودەوڵەتیدا جێگای نییە، هەرچۆنێک بێت ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە پەنابەران دیاردەیەکی نوێن. پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافی مرۆڤ لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەتی مۆدێرندا، هەروەها پرەنسیپی زاڵی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکان دوای ئاشتی وێستفالیا  بریتی بوو لە دەست نەخستنە کاروبار و پێشێلنەکردنیسەروەری دەوڵەتدا.

 بەپێچەوانەوە لە سەدەی بیستەمدا، پەنابەران بوونەتە پرسێکی وابەستە بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەم شێوەیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چەمک و کرداری نوێیان بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانە هێنا کە لەناو سنورەکانیاندا دەژین.


بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی هەمیشە پەنابەری هەبووە،  لە ساڵی ١٩٨٠کانەوە، پەنابەران بە خێرایی زیادیان کردووە ئەمڕۆ ملیۆنان کەس ئاوارە بوون، توێژەران هاوڕان لەسەر ئەوەی کە هەژاری و ئاژاوەی سیاسی پەنابەران لە سەرتاسەری جیهاندا بەرهەم دەهێنێت، وڵاتانی گەشەسەندوو زیاتر بەشداری لە ژمارەی پەنابەران دەکەن، لە کاتێکدا وڵاتە پێشکەوتووەکان کەمتر بەشداری دەکەن بەهۆی ئابووری بەهێز و سیستەمی سیاسی جێگیرەوە.


بەداخەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ نۆرمێکی پتەوی نییە کە ڕێگە لە ناکۆکیەکان بگرێت یان  وڵاتەکان ناچاربکات بە ڕێزگرتن و پاراستنی هاوڵاتیان، بەم شێوەیە سەرلێشێواوییەکی بەرچاو لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ قەیرانەکان لە ڕواندا، بوروندی، هایتی، سۆماڵ، بۆسنیا چیچنیا،  ئەفغانستان، عێراق، سوریا و هەموو ئەو ناکۆکییە سەرەکییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.


بە گشتی پێناسەی یاسای نێودەوڵەتی "پەنابەری" ئاماژە بە کەسێک دەکات کە سنوورێکی نێودەوڵەتی تێپەڕاندووە لە ئەنجامی "ترسێکی ڕاستەقینەو بنەمادار لە چەوساندنەوە" ئەم پێناسەیە دەریدەخات کە ئەم ترسە لە لایەن بریکارێکەوە (لایەنی سەرکوتکار و دەستدرێژیکەر) دروست دەبێت کە دەکەوێتە ناو وڵاتی بنچینەوە. دەستەواژەی پەنابەری،  لە ژێر فەرمانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتەکەیاندا ناتوانن سوود لە پاراستنی حکومەتی  وڵاتەکەیان وەربگرن بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتییان، کەواتە ئەم پەنابەریەیان دەرەنجامی ململانێ و گۆڕانکارییە سیاسیە ڕادیکاڵەکان کۆمەڵایەتی، یان ئابووری لە وڵاتەکەیاندا.


لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە پێناسەیەکی نوێ بۆ "پەنابەری" کراوە پەیماننامەی ١٩٥١ی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی پەنابەران پەیمانی ١٩٥١ چەمکەکەی بەرتەسک کردووەتەوە و پەنابەرێک وەک کەسێک پێناسە دەکات کە  لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەی پێش کانوونی دووەمی ١٩٥١ ڕوودەدەن و  یاخود ترسێکی  تەواوی هەیە لە چەوساندنەوەی بەهۆکاری ڕەگەز و ئایین و نەتەوە و ئەندامێتی گروپێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو یان بیروڕای سیاسی لە دەرەوەی وڵاتەکەیدایەو و توانای نییە یاخود ئامادەنەبوو خۆی  بخاتە ژێر ڕکێفی پاراستنی وڵاتەکەی یاخود پاراستنی  وڵاتەکەی خۆی  بە دەست بێنن بۆ ژیان و سەلامەتی خۆی.


سەرەڕای پێناسەی تەسکی "پەنابەری" بەپێی پەیماننامەی ساڵی ١٩٥١ ژمارەی پەنابەران بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە ئەمەش بە توندی ئاماژە بە کاریگەرییەکانی شەڕ و ناکۆکی دەکات لەسەر لێشاوی پەنابەران هەروەها پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ژمارەیەکی زۆر پەنابەر بەرهەم دەهێنێت .


لە نزیک کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا ٣٠ ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی خەمڵێنراو لە کیشوەری ئەوروپادا هەبوو، هەندێکیش بەهۆی جەنگ و ئەوانی دیکە بە دووبارە داکێشانەوەی سنوورەکانی ئەوروپا لە ناوچوون. ژمارەی پەنابەران  بەبەرزبوونەوە لە ساڵانی ١٩٦٠کان، تا ڕادەیەک لە ساڵانی حەفتاکان لە نزمبوونەوەدابوو دووبارە بەرەو سەرەوە لە سەرەتای ١٩٨٠کانەوە دابەزیون، و دواتر بە بەردەوامی بەرزبوونەوە بە درێژایی ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠کان. خێرابوونی لێشاوی پەنابەران چەند ساڵێک پێش کۆتایی جەنگی سارد و تێکشکانی یەکێتی سۆڤیەت و یوگۆسلاڤیا دەستی پێکرد. بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٦٩دا ٧.٧٢   ملیۆن پەنابەر هەبوون و لە ساڵی١٩٨٦ژمارەکە دابەزیوە و لە ساڵی ١٩٩٢ د بۆ ٩.٧٦ ملیۆن پەنابەر بەرزبۆتەوە، ٣٤ وڵات لە ساڵی ١٩٦٩ و ١٩ وڵات لە ساڵی ١٩٨٢ و ٣٦ وڵات لە ساڵی ١٩٩٢ دا ١٦.٥٥ ملیۆن پەنابەریان بەرهەم هێناوە،لە هەر ململانێیەکدا ڕێژەی ئەو پەنابەرانەی کە بەرهەم دەهێنرێن زۆر زیادی کردووە لە ١٩٩٥دا ژمارەی دانیشتوانی جیهان ٥.٧ بلیۆن بووە لە هەر ١٣٠ کەس لە سەر زەوی بە نزیکەیی یەک کەس  ناچارکراوە شوێنی خۆی جێبهێلێ، لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا ژمارەی ئاوارە ناوخۆییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر خێرا زیادیکردووە. لەساڵی ١٩٨٤ سێ ملیۆن لە ساڵی ١٩٨٥ پێنج بۆ شەش ملیۆن  و لە ساڵی ١٩٩٤ دا ٢٦ ملیۆن.
دوای سێ دەیە لە لەدایکبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سیستەمێکی ئاوێتەی  بەرپرسیاریەتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و نەتەوەیی لە بەرامبەر یارمەتیدانی پەنابەران جێبەجێ کرد هەروەها پەیماننامەی ساڵی ١٩٥١ و پرۆتۆکۆلی ساڵی ١٩٦٧ و نزیکەی ٥٠ ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی و هەرێمی تری لەسەر پەنابەران هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە.


لەدوای جەنگی ساردەوە جیهان زیاتر لە هەر کاتێکی تر لە مێژوودا تووشی ناکۆکی بووە.کۆتایی جەنگی سارد و قەیرانی پەنابەران چەمکی سەروەریی گۆڕی و هەندێک  کێشەی دیاریکراوی بە کێشەی وڵاتەکان لە قەڵەمداوە و ڕێگەی بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا کە مافی دەستتێوەردانیهەبێت. ڕاپۆرتی گروپی نیو فلۆس لە ساڵی ١٩٨٦دا رۆیشتنی پەنابەران وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش نیشان دەدات.   


هەرچەندە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕیگای داوە کە ئەنجومەنی ئاسایش کە لە ژێر بەشی حەوتەم کردەوەکانی ئەنجام بدات، سەبارەت بە  ناکۆکیە ناوخۆییەکان، کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن،  هەروەها دەسەڵاتی  داوە بە  وڵاتەکانی دیکە دەدەن کە کار بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەڕەشەیە لە ئەنجامی دەستێوەردانی نەرم یان ژمارەیەک لە دەستێوەردانە ناسەربازییەکان تەنانەت بە بێ دەسەڵاتی ئەنجومەنی ئاسایش یاسایین .


شکستی دووبارەی سیستیمی یاسایی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆیی و نەهێشتنی دەستێوەردانەکانی لەدەرەوەی  دەرەوەی ئەم سیستەمەدا، کێشەیەکە لەناوجەرگەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مۆدێرندا . ئەم شکستە دەریخستووە کە ئەو دووانەیە- دوو چەمکە- کە سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتی دوای جیهانی جەنگی دووەم لەسەر بنیاتنراوە( مافی سەروەری و بەرپرسیارییەتی سەروەری)، زۆربەی کات بە قووڵی لە ناکۆکن لەگەڵ یەکتردا.


 وەڵامی توێژەران بۆ ئەم تەنگژەیە زۆرجار بۆ ئەوە بووە کەیەکێکیان هەڵبژێرن لە نێوان ئەم دوانەدا، هەڵبژاردنی یەکەم ئەو زانایانەی کە بەهای زیاتر بە مافەکانی مرۆڤ دەدەن بە جۆرێک زیاتر  لە سەروەری دەوڵەت، هەوڵیان داوە کە ڕیزپەڕی بکەن لە قەدەغەکردن لەسەر بەکارهێنانی هێز  یان هەڕەشەی هێز. ئەوانەی کە بەهای زیاتر بەسەروەری دەوڵەت دەدەن،  مشتومڕ دەکەن لەسەر بنەمای حوکمی دێموکراتی یاسا، بەجۆرێک هەر دەستێوەردانێکی مرۆیی ڕەت دەکەنەوە کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕێگەپێنەدراوە بە نایاسایی و بە بۆنەیەوە بزووتنەوە و ڕەوتی لایەنگرانی مافی مرۆڤیان بە "دژە سەروەری"  لەقەڵەم دەدەن.


 ئەمڕۆ یەکێک لە ئامانجە گرینگەکان بریتییە چارەسەر و ڕێزگرتن لەم دوو ڕەوتە سەرەوە باسمانکرد لە سیستەمی یاسای نێودەوڵەتی مۆدێردندا، لەسەر بنەمای " دەستێوەردان لەسەر بنەمانی ڕەزامەندی"  بە جۆرێك کە چارەسەرێکی مامناوەندانە بهینرێتەدی، ڕەزامەندنی وڵاتەکە وەربگیرێ بۆ هاریکاری مرۆیی دەستبەجێ بۆ گەیشتن بە ئامانجە مرۆییەکان و پاراستی مافەکانی مرۆڤ و ڕیگرتن لە کارەساتی گەورەتردا لەکاتی قەیرانە گەورەکاندا لە جیهاندا.


لە ئێستادا کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ دەرچوونی پەنابەران لە جیهاندا دەکات و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش ئەمە قبوڵ دەکات ئەو ڕاستییەی کە ئێستا دەزگای و ئاژانسەکانی تر بە شێوەیەکی ڕۆتینی مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا دەکەن کە پەنابەران بەرهەم دەهێنن و ئەو دۆخەی کە ئاوارەیی ناوخۆیی تێوەگلاون ئەوە دەردەخات کە هەندێک شێوازی دەستێوەردان هەمیشە ڕێگەپێدراون.


کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنها  هەوڵێکی مامناوەندانەی نیشانداوە لە گۆڕینی وڵاتە شکستخواردووەکان بۆ سەرکەوتووەکان. لە ئەنجامدا  وڵاتە شکستخواردووەکان بەردەوام، بوونەتە سەرچاوەی سەرەکی دەرچوونی پەنابەران لە هەمووی گرنگتر پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان جەنگەکان و دەرچوونی پەنابەراندا. ئەمڕۆ ئامارەکان دەریدەخەن کە زۆربەی پەنابەران لەو وڵاتانە دێن کە مێژووی درێژیان هەیە لە شەڕی بەردەوام و ململانێی ناوخۆییدا هەرچەندە بۆ چەندین سەدەیە بوونی هەیە، بەڵام یاسای نێودەوڵەتی نەریتی گرنگی بە پەنابەران نادات بەو پێیە پەنابەران بوونەتە یەکێک لە گەورەترین هەڕەشەکانی هەبوونی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

 

 دوای هەموو شتێک، لێکۆڵینەوەیەک لە هۆکارەکانی دەرچوونی پەنابەری گەورە لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا  دەریدەخات: بریتییە لە شەڕی نێوان وڵاتەکان و هەروەها شەڕی ناوخۆیی و ململانێی ئیتنیکی نێوان پێکهاتە جیاوەزەکانی ناو وڵاتێكی دیاریکراو.سەرەڕای سروشتی ململانێی ئیتنیکی، وەڵامی دەوڵەت زۆر گرنگە بۆ هێورکردنەوە و هەنگاونان لە چارەسەرێکی ئاشتیانە.     


لە سەردەمی دوای جەنگی سارددا، میدیاکانی جیهان بە فراوانی پێشێلکاری و پێشێلکارییەکانی مافەکانی  مرۆڤیان لە لایەن دەوڵەتە شکستخواردووەکان و دەوڵەتانی پۆلیسیەوە دۆکیومێنتکردووە،  ئەم دیاردە نوێیە بووە هۆی جووڵانەوەیەک لە بەرژەوەندی دەستێوەردانی نێودەوڵەتی فراوانتر لە ناکۆکییە ناوخۆییەکاندا سەروەری دەوڵەت و ئاسایشی نەتەوەیی زیاتر وردبینییان لەسەر کرا و قەیرانی پەنابەران زیاتر سەرنج و وەڵامی نێودەوڵەتیان  لەسەربووە، ئەگەر دڕندەیی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی دەوڵەت هەموو دانیشتوانەکەی ئاوارە بکات، ئەوا نەک تەنیا دەبێتە کێشەیەکی ناوخۆیی بەڵکو دەبێتە کێشەیەکی هەرێمی و نێودەوڵەتی زۆربەی حاڵەتەکان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و دەرچوونی پەنابەران بۆ وڵاتانی دراوسێ و جیهان.


زۆربەی ئاوارەکانی جیهان لە هەژارترین وڵاتەکانی جیهان پەنایان داوە، بەڵام ئەمڕۆ هێشتا راستە عێراق و میسر و سوریا و تورکیا و ئوردن و پاکستان و لوبنان و ئێران و ئەفغانستان داهاتی ساڵانەیان کەمە بەڵام میوانداری زۆرترین ژمارەی پەنابەری جیهان دەکەن. لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە کۆتایی جەنگی ڤێتنامەوە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ڤێتنام و کەمبۆدیا و لاوسیان جێهێشتووە لە باشوری رۆژئاوای ئاسیا نزیکەی ٤.٥ ملیۆن پەنابەری ئەفغانی لە پاکستان و ئێران نیشتەجێن و لە کاتی داگیرکاری  سۆڤیەت ناچار بوون بچنە دەرەوە.


 زۆربەی وڵاتانی جیهانی سێیەم پێکهاتەی پاش داگیرکاریان هەیە کە بەرژەوەندییە زاڵەکانی گروپە نوخبە و سیاسیەکانیان تێدایەو لەئەنجامدا ئازار و مەینەتی  سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ باقی دانیشتوانەکەی بەرهەم هێناوە  ئەم پێکهاتانە بووە هۆی ئەوەی کە جۆرە جیاوازەکانی ناکۆکییە  ئیتنیکیەکاکان  بەرزببێتەوە. بۆ نموونە، گرووپە ئیتنیکیەکان بەدوای جیابوونەوە لە دەوڵەت دەگەڕێن بەمەبەستی بنیاتنانی کیانێکی سیاسی نوێ بەرەو سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی نزیکەی ١٠٠٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠٠٠ تیمۆریی ڕۆژهەڵات کوژراون لە شەڕی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٧٥ لەدوای پەلاماری حکومەتی ئەندەنوسیا. لە تورکیا شەڕی سی ساڵەی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکاران زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بوونەتە قوربانی،کەمینەکان لە ناو دەوڵەتێکدا بە دوای شوێنێکی باشتر و مافی زیاتر دەگەرێن لە چوارچێوەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا؛ ئەمانە بەگشتی خەڵکی ڕەسەنن، هەروەها  بەربەرەکانی نێوان گرووپە ئیتنیکی و ئایینیەکان بۆ دەست کەوتن یان هێشتنەوەی دەسەڵاتی ئابووری و سیاسی لە دەوڵەتدا بۆ نموونە شەڕو پێکدادانە بەردەوامەکانی نێوان سوننەوە شیعە لەعێراق و سوریاو یەمەن و لوبنان ملیۆنەها کەسی ئاوارەکردووەوە سەدان هەزاریش کوژراون.


لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا باوەڕێک هەبوو کە پەنابەران کێشەیەکی کاتی بوون و دوای کۆتایی هاتن بە ناکۆکی و دامەزراندنی حکومەتی نوێ دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان هەرچۆنێک بێت، ئەم گریمانەیە هەڵە بوو. بەهۆی ئاڵۆزی و قەیران و شەڕی ناوخۆی بەردەوام لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا، زۆربەی پەنابەران ئامادەن لە وڵاتانی خانەخوێی خۆیان بمێننەوە یان شوێنی باشتر و سەلامەتتر لە وڵاتانی سێیەمدا بدۆزنەوە و نەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.


هەندێک لە زانایان قەیرانی پەنابەران  وەک کێشەی تاکەکەسی یاخودی تاک یا لۆکاڵی دیاری دەکەن،  هەرچۆنێک بێت، ئەمە یەکێکە لە کێشە ئاڵۆزەکان ئەم پرسە ڕەهەندی حکومی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و ژینگەیی و سەرچاوە سروشتییەکانی تێدایە. پەنابەران پێویستیان بە ئاو و خۆراک و سووتەمەنی و زەوی هەیە، بۆیە کاریگەری ژینگەیی لە ناوچە پەراوێزخراوەکاندا لەوانەیە وێرانکەر بێت. بە پێشبڕکێکردن بۆ کار و کەلوپەلی کەم، پەنابەران کرێی کەم  وەردەگرن و کاتێک بۆ کاڵای کەم پێشبڕکێ دەکەن، بەدڵنیاییەوە هەڵئاوسان دروست دەکەن، هەروەها پەنابەران پێویستیان بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان هەیە لە دەرەوەی ئەوەی کە ئاژانسە نێودەوڵەتیەکان دابینی دەکەن، فشارێکی زیاتر دەخەنە سەر پێکهاتە  ودامەزراوە ناوخۆییەکان  کە خۆیان کێشە و قەیرانی زۆر و تایبەتییان هەیە.


ئابووری هاندەرێکی ترە لە پشت دیاردەی پەنابەرانەوە زەحمەتی ئابووری ملیۆنەها کەسی ئاوارە کردووە  لە کاتێکدا بە هۆیتێکەڵبوونی فاکتەری سیاسی و ئابووری دەرچوونی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا زیاد کردووە؛ ناکۆکی زیاتر ئاوارەی زیاتر بەرهەم دەهێنێت، ملیۆنان  پەنابەر ڕوویان لە ئەوروپا و ئەمریکاکردووە و  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پلانێکی دامەزراوانەی نییە کەچۆن بە باشی  مامەڵە لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکات.


 ئەو گریمانەی کە پەنابەران کێشەیەکی کاتین کە دوای یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان کۆتایی دێت بیرۆکەیەکی نادروستە بەڵکو پەنابەران کێشەی  بەردەوامیان هەیە لە وڵاتانی خانەخوێی، چونکە پێویستیان بەوەیە لە دوای ژیان و دەرفەتی تازەدا بگەڕێنلە لایەکی ترەوە گەڕانەوە بۆ وڵاتانی بنەڕەتیان دەکرێت مەترسیدار بێت و بەرجەستەکردنی ژیانێکی باشتر کاتێکی زۆر دەخایەنێت و ڕەنگە لە هەلومەرجی وڵاتانی خانەخوێیاندا نادیار بێت، بۆیە لە زۆرباردا بۆ هەمیشە لە ئاوارەییدا دەمێننەوە و ناگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.


لەهەمانکاتدا، لە ڕاستیدا حکومەتەکان هێشتا ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە کێشەی پەنابەران و کۆچبەران هەرچۆنێک بێت وڵاتەکان گرنگترین ئەکتەرن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پەنابەران ڕێگەیان پێدەدرێ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان یان ئاوارەکانی ناوخۆ  بگەڕێنەوە ماڵەکانیان بۆ ئەوەی  بگەڕێنەوە و بەردەوام بن لە ژیانی  ڕۆژانەیاندا، بەجۆرێك مافەکان و ئازادییان پارێزراوبێ وەک هەر هاوڵاتییەکی ئاسایی لەچوارچێوەی وڵاتێكی دیاریکراودا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×