ته‌ندروستی هه‌رێم مردنی سێ كه‌سی دیكه‌ی به‌كۆرۆنا راگه‌یاند
  2021-11-27       434       


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 4829 (چوار هه‌زار و هه‌شتسه‌د و بیست و نۆ) پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 241 (دوسه‌دو چل و یه‌ك) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 551 (پێنجسه‌د و په‌نجاو یه‌ك) توشبو چاكبونه‌وه‌، 3 (سێ) توشبوش مردون.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا  4829 (چوار هه‌زار و هه‌شتسه‌د و بیست و نۆ) پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 241 (دوسه‌دو چل و یه‌ك) توشبوی نوێی كۆرۆنا توشبو تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 551 (پێنجسه‌د و په‌نجاو یه‌ك) توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 3 (سێ) توشبوش مردون، كه‌سێكیان له‌ سلێمانی و 2 (دو) كه‌سیشیان له‌دهۆك بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×