پاپای ڤاتیکان لەسەر کۆچبەرانی کورد لەبیلاڕوسیا هاتەدەنگ
  2021-12-01       1476       

ئا: ئاوێنە

 

پاپا فڕانسیسی پاپای ڤاتیکان لەپەیامێکی ڤیدیۆیی تۆمارکراودا کە لە بارەی قەیرانی کۆچبەرانی سەر سنوری نێوان بیلاڕوسیاو پۆڵەندا بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند، "ئەو کۆچبەرانە وەک سەربازی شەتڕەنج لەجەنگە سیاسییەکاندا بەکاردەهێنرێن".

لەپەیامە ڤیدییۆییەکەی پاپادا کە بەبۆنەی یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ کە بارەگاکەی لەژنێڤی پایتەختی سویسرایە دەڵێت:"کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاڕوسیاو پۆڵەندا بۆ ئامانجی سیاسیی بەکاردەهێنرێن".

دەشڵێت:"داڕنینی کۆچبەران لەشکۆمەندییە سەرەتاییەکانیان پێچەوانەی بنەماکانی زۆرینەی ئایینەکانە".

پاپا فرەنسیس لەبەشێکی تری پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت:"ئەوەی بابەتەکەی زیاتر دڵتەزێن کردوە ئەوەیە کە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک کارتی سەوداو مامەڵە ڕوی لەزیادبونکردوەو کراونەتە سەربازیی شەتڕەنج‌و قوربانیی ململانێ سیاسییەکان".

لەکۆتایی پەیامەکەیدا پاپای ڤاتیکان پرسیاری ئەوەیکردوە چۆن دەکرێت ئازارو نائومێدیی مرۆڤەکان بۆ بردنەپێشی ئه‌جێندا سیاسییەکان یان بەرگریکردن لێیان بقۆسترێتەوە؟، یان چۆن دەکرێت ئیعتیباراتە سیاسییەکان بەسەر شکۆمەندی مرۆڤدا زاڵبکرێت؟

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×