داود ئۆغلۆ بۆ ئەردۆغان: لەڕێی خوا ئیدی قسەمەكە
  2021-12-01       1826       

شەوی رابردوو لەگەڵ دابەزینی بەهای لیرە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا قسەی لەبارەی ئابوورییەوە کردووە و بووەتە هۆکاری دابەزینی زیاتری نرخی لیرە.

ئاوێنه‌: ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە هەژماری تویتەری خۆیدا لەبارەی کاریگەریی گوتەکانی ئەردۆغان لەسەر بەهای لیرە نووسیویەتی، "هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکەوتنی بەڕێز سەرۆک کۆمار لە شاشەی تەلەڤزیۆنەکان، بەهای دۆلار 13 لیرەی تێپەڕاند، لەگەڵ قسەکردنی بەرزبووەوە بۆ 14 لیرە، ئەم قسەکردنە وەکو هێرشێک بوو بۆ سەر بەهای لیرە، گوتیشی، لە رێی خوا ئیدی قسەمەکە!"

فایەق ئۆزتراک، گوتەبێژی پارتی گەلی کۆماری"جەهەپە" لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ئەو بەرنامەیەی لەگەڵ ئەردۆغان کرا، وایکرد لە دوو كاتژمێردا  قەرزی دەرەکیی تورکیا 192 ملیار لیرەی بچێتە سەر، هەر گوتوومە، پزیشکی ساختە کار لە گیانت دەکات، مامۆستای ئایینیی ساختە کار لە ئیمانت دەکات، ئابووریناسی ساختەش پارەکەت لێ دەکاتە زبڵ".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×