عەتا سەراویی بۆ یه‌كێتی‌: غەدر بەسە، نادادیی بەسە، ئەو تەجەموعە بەشەریییە پێیی ناوترێ حیزب
  2021-12-03       1865       
عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یه‌كێتی‌ نوسینێكی‌ له‌ساڵیادی‌ شه‌هیدبونی‌ حەمە سەراوی برای‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت، "بۆ حیزبەکەشم، غەدر بەسە، نادادیی بەسە، ئەو تەجەموعە بەشەریییە پێیی ناوترێ حیزب".

ئاوێنه‌: عەتا سەراوی ڕایگه‌یاندووه‌، "دوایی نزیک بە ٢٠ ساڵ، کێن ئەوانەی دەسەڵاتداریی حیزبی‌و حکومه‌تن، وە لەکام داستانی شاخ‌و شار بەشداربوە، بۆ حازری خۆرو کاسەلێس‌و چڵکاو خۆرانی دەربار ببنە وارسی مێژومان، ھێشتا ئەوانن بەئێمەڕازیی نابن".

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "ئەوەی پشکی حوکمڕانی حکومەتەکەیی ئێمەیە دەرکەوت ئەھلی ئەوئامانەتە نین‌و تائێستاش لەبەرخاتریی خاتردارن ھیچمان نەوتوە، ئەرک نەبێ یاخۆت چاکە، یان بێ پێچ‌و پەنا لەوە زیاتر نەخۆت‌و نەمێژوی ئێمەو یەکێتیش شەرمەزار مەکە، چونکە ئەو نوێنەرایەتییە بەجابتان ناکرێ. بۆ حیزبەکەشم غەدر بەسە، نادادیی بەسە، ئەو تەجەموعە بەشەریییە پێیی ناوترێ حیزب."


ده‌قی‌ نوسینه‌كه‌:

یادی شەھید حەمە سەراوی و ھاوڕێکانی
لەساڵی ٢٠٠٢ ڕۆژی ٤-١٢ فەرماندەیی شارەزور لەگوندی تەپەکوڕەو گردی درۆزنە بوون، لەئەرکی خۆیان بوون، شەمشەمە کوێرەکانی ئەنسارو ئیسلامی تیرۆریست، بەسەرجەم ئەوھێزانەی کە ھەیان بوو زیاتر لە ٧٠٠ تیرۆریست بوون، لەڕۆژی عارفەی ڕەمەزان و کاتی پارشێو پەلاماریی فەرماندەیی شارەزور و پێشمەرگەکانیاندا و دوایی شەڕێک کەھاوتایی زۆرکەمە بە شاهیدی دۆست و دوژمن و مەخابن وەک دواتر دەرکەوت غەدریی ناوخۆش، حمەسەراویی ٤٥ فەرماندەو پێشمەرگە پیکەوە گیانیان سپارد و ئامادەنەبون ھەڵبێن، وەک شەھید حەمە سەراویی وتبووی گردەکەی ژێرپێم بڕوا من ناڕۆم، ھەرواشی کرد.
لێرەوە دوایی نزیک بە ٢٠ ساڵ، کێن ئەوانەی دەسەڵاتداریی حیزبی وحکومی وەلەکام داستانی شاخ و شار بەشداربوە، بۆ حازری خۆرو کاسەلێس و چڵکاو خۆرانی دەربار ببنە وارسی مێژومان، ھێشتا ئەوانن بەئێمەڕازیی نابن لەکاتێکدا بەندە یادی حمەسەروایی ھاوڕێکانی دەکەم لەناخەوە ڕاچەڵەکیم بەو دوو پۆلە پیشمەرگەی گوڵاڵەو مەخمور شەھید بون کەس و کارە چارە ڕەشەکانیان بەگریانەوە شانازیییان پیوەدەکەن، پرسیم لەخۆم ئای کەچەند بەدبەخت و ماڵویرانین چەند ساڵێكی تر تێ دەگەیت کێ میراتگریی خوێنی شەھیدەکانتانە.
لێرەوە وێڕایی سەری ڕێزی پڕشانازیم بۆشەھیدحمەسەراویی و ھاوڕێکانی دادەنەوێنم، بەم دو وشەش ئەڵیم ئەوەی پشکی حوکمڕانی حکومەتەکەیی ئێمەیە دەرکەوت ئەھلی ئەوئامانەتە نین و تائێستاش لەبەرخاتریی خاتردارن ھیچمان نەوتوە، ئەرک نەبێ یاخۆت چاکە، یان بێ پێچ و پەنا لەوە زیاتر نەخۆت و نەمێژویی ئێمەو یەکێتیش شەرمەزار مەکە، چونکە ئەو نوێنەرایەتییە بەجابتان ناکرێ
بۆحیزبەکەشم غەدر بەسە، نادادیی بەسە،ئەو تەجەموعە بەشەریییە پێیی ناوترێ حیزب.
گوێ مان لێبگرن ئەوە مێژویی ئێمەیە دەرفەتێکی باشمان داونێ، خۆتان ھەموشتێکن بڕیاریی چارەنوسسازی سیاسی و ئیداری وحوکمرانی وحیزبیش بەکاسەلیس ناکرێ، بەچەپڵە لێدەر ناکرێ تکایە 
پێش ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دەبێ بەڵێنی چاکسازیی وپاکسازیی لەحیزب و حکومەت کرابێ  ئەگەر نا ھەرئەگەرێکی سلبی ئێوەن تەحەمولی مەسولیەتی دەکەن وئێمەش قسەیەکمان دەبێ
نەفرەت لەشەڕ نەفرەت لەتیرۆر
سڵاو لەگلکۆیی ھەموشەھیدان

٤-١٢-٢٠٢١
سوید ستۆکھۆڵم
عەتاسەراویی
ئەندامی سەرکردایەتی ینک
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×