كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی
باشوری كوردستان هەوری تەواو دەبێت، لە درەنگانی شەوی سبەینێوە باران بارین
دەستپێدەكاتەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە
راگەیەندراوێكدا وتی، ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی باشوری كوردستان هەوری تەواو دەبێت
لە زۆربەی كاتەكاندا.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی یەكشەممەش هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی باشوری
كوردستان هەوری تەواو دەبێت و لە درەنگانی شەودا باران بارین دەستپێدەكات.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە وێڕای باران بارین، درەنگانی شەوی سبەی لە ناوچە
شاخاوییە سنورییەكانی پارێزگای هەولێر بەفرێك كەمیش دەبارێت.




