2021-12-09   2033     
وێنهی گوھدار زێباری پێش زیندانیكردنی
سەرباری فشارو ئازاردانمان بەڵام خۆراگرین و سەرمان بەقەت چیاکان بەرزە، دەنگی ئازادیش نەبێدەنگ دەکرێت نەدەکۆژرێت
سڵاو لەگەنجان و لاوانی کورد کە بە زیرەکی و دلێری ناوبانگیان ھەیە. سڵاو لەدایک و کچانی کورد کە بە کەزێیەکانیان لولەی تڤەنگ و دەبابە ئەچەمێنن. سڵاو لەپێنوس و دەنگی ئازاد لە نێوخۆ و رەوەندی کوردی، ئێمە بەرامبەر بەرگریکردن و ئەزیەتی ئێوە سەر ئەچەمێنین خۆمان بە قەرزار ئەزانین. سەرەرای ئەو ھەوڵ و زەختە زۆرەی دەرونی و جەستەی بەرامبەرمان ئەکرێ ئێمە ھەر خۆراگرین و ئیرادەو سەرمان بەقەت چیاکانی گارە و مەتین بەرزە، لەئاسایشی گشتی رەوشی ھاوڕێیانی بادینان بە تایبەت گەنجانی شێلادزێ زۆر خراپە، سەرۆکێ حکومەت ئەچێتە سەنگەرەکان و دەستی خۆی بە سەری دایکی شەھیداندا ئەھێنێت، بەڵام گەنجانی شێلادزێ قاچێکیان لەشێلادزێیە دژ بەداگیرکارانی تورکیاو قاچێکیان لەسەنگەری جەنگە دژ بەداعش ئاوھا پاداشتیان ئەدەنەوە کە رۆلەکانیان زیندانی بکەن؟
سەرۆکی ھەرێم دەڵێت دەبێت یاسا سەروەر بێت، بەڵام یاسا سەروەر نیە و ئازادیش نە کپ دەکرێت نە دەمرێت.
دۆخی زیندانیانی شێلادزێ لەئاسایشی گشتی زۆر خەراپە چارەنوسیان ھیچ دیار نیە، لەبەرئەوە داواکارین لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوانی مافی مرۆڤ لەدەستھەڵاتی دادوەری کە بەزووترین کات ئەو زیندانیە بێ تاوانانە ئازاد بکرێن. لەگەڵ ئەوەش داوامان ردو بگوازرێنەوە لای ھاوڕێکانیان لەزیندان بۆ ئەوەی دەروونیان ئارام بێ بەڵام رێگامان نادەن.
:::::::::::
پەیامەك ژ گوھدار زێباری ل زیندانێ بۆ ڕایا گشتی:
سلاڤ ل گەنج و تولاز و مێرێن كورد، كو ب وێرەكی و دلێریێ ناڤودەنگێ خو ھەیە، سلاڤ ل دایك و كچ و ژنێن كورد یێن كو ب كەزیێن خۆ لولیێن تفەنگا و دەبابێن دوژمان د چەمینن، سلاڤ ل قەلەم و دەنگێن ئازاد ل ناڤخۆ و رەڤەندا کوردی، ئەم ل ھەمبەر زەحمەتا وە سەرێ خۆ د چەمینین و خۆ قەردار دبینین، سەرەرای وان گڤاشتن و زخت و زوریێن دەرونی و جەستەییێ ل سەر مە ھەین ئەم ب ھێز و خوڕاگرن و سەرێ مە تەمەت چیایێن گارەو مەتینا بلندە، ل ئاسائیشا گشتی رەوشا ھەڤالێن بادینان ب تایبەت گەنجێن شێلادزێ گەلەكا خرابە سەروكێ حوكمەتێ د چیتە د چەپەراندا دەستێ خۆ ب سەرێ دایكێن شەھیداندا دئینیت، بەلێ گەنجێن شێلادزێ لنكەكێ وان ل شێلادزێیە دژی داگیركاریا توركیا تێكوشینێ دكەن لنگەكێ وان ل چەپەراندایە ل دژی داعشێ شەری دكەن و ب ڤی شێوەی پاداشتا وان دھێتە دان؟
سەرۆکێ ھەرێمێ دبێژیت دفێت یاسا سەروەر بیت، بلێ یاسا نەسەروەرە و ئازادی نەدھێت کوشتن.
رەوشا زیندانیێن شێلادزێ ل ئاسایشا گشتی رەوشاوان گەلەكا خرابە و چارە نڤیسێ وان نەدیارە لەورا داخازێ ژ كومەلگەھێن نیڤدەۆلەتی و ل ڕێكخراوێن مافێ مروڤی ل دەستھەلاتا دادوەری كو ب زویترین دەم بھێنە ئازادكرن، ھەروەسان مە یا داخازكری بھێینە ڤەگۆھاستن بۆ دەڤ ھەڤالێن خۆ داكو دەرونێ مە ئارامبیت لێ رێ ب مە ناھێتە دان.