نێچیرڤان كەلاری، سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان(سەربە پارتی)، رایگەیاند، دوای ئەوەی هەفتەی رابردو حكومەتی هەرێم زیاتر لە حەوت ملیار دیناری بۆ جێبەجێكردنی داوكاری خوێندكاران تەرخانكرد، ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرقاڵی دانانی میكانیزمێكە بۆ دابەشكردنی پارەكەو چۆنیەتی دابینكردنی هاوكاریی ماددی بۆ خوێندكاران.
ئاوێنە: نێچیرڤان کەلاری، سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند: دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایی قوتابیان، پەیامی قوتابیان گەیشتە سەرۆکی حکومەت و بڕیار درا بە چارەکردنی کێشەکانی قوتابیان.
وتیشی"هەفتەی رابردو زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی قوتابیان خەرج کراوە، لە ئێستادا خوێندنی باڵا سەرقاڵی گرتنەبەری میکانیزمێکە بۆ دابەشکردنی پارەکە و چۆنیەتیی دابینکردنی هاوکاریی ماددی بۆ قوتابیان."