له كه‌ناراوه‌كانی باشوری تونس، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌له‌مێكه‌وه، 30 كۆچبه‌ربێسه‌روشوێن بوون، 53 كۆچبه‌ریش له خنكان ڕزگاركران.
مونجی سه‌لیم، سه‌رۆكی لقی تونسی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه، به‌له‌مێك به 84 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌ناراوه‌كانى تونس نقومبووه و كاتێك به‌نیازبووه، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه، تیمه‌كانیان توانیویانه 53 كۆچبه‌ر یان له‌خنكان ڕزگاربكه‌ن و ته‌رمی یه‌كێكى دیكه‌شیان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام تائێستا 30 كۆچبه‌ریان بێسه‌روشوێنن.
به‌وته‌ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه، “گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره‌كان به‌رده‌وامه، تا ئێستاش زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌وه له به‌رده‌ستدا نییه”.