وردەكاری شەڕەکەی نۆزانی شێخ جەعفەرو فەرماندەیەکی کۆماندۆ لەسلێمانی
  2021-12-17       4400       
هێزی ئاڵتونی

ئا: ئاوێنە

 

لە شەڕەكەی نێوان دو هێزە ئەمنییەكەی شەوی پێنج شەممە ١٦ی کانونی یەکەم لەشاری سلێمانی، كەسێك كوژراوەو سێ كەسی دیكەش برینداربون.

 

بەپێی زانیارییەكان شەڕەكە لەنێوان هێزێكی سەربە كۆماندۆو هێزێكی لیوای ئاڵتونیدا رویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی شەڕە قسە لە نێوان نۆزانی كوڕی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم و فەرماندەیەكی هێزی كۆماندۆدا دروست بوەو  نۆزان شێخ جەعفەر هێزێكی ناردۆتەوە سەر میوانخانەی تایبەت كە هێزێكی كۆماندۆی لێجێگیركراوە لە پشت یانەی ئەندازیاران.

ئە ئەنجامی شەڕەكەدا كەسێك بەناوی "ئاراس سدیق" كوژراوە كە لە دایکبوی 1990 بوە، پاسەوانی نۆزان شێخ جەعفەر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوەو شۆفێربوە.

هەروەها لە شەڕەكەدا سێ كارمەندی دیكە برینداربون كە سەر بە لیوای ئاڵتونین.

هێزی كۆماندۆ سەربە لیوا تایبەتەكەی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، بەڵام لە دوای روداوەكانی 8ی تەمموزی ناوخۆی یەكێتیەوە، هێزەكانی كۆماندۆ لەلایەن بافڵ تاڵەبانیەوە سەرپەرشتی دەكرێن و تەجهیز دەكرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×