وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: تورکیا بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ تێکشکاندنی رێکخراوە تیرۆریستەکان
  2021-12-17       679       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی تایبەت بە "تیرۆر"ی بۆ ساڵی 2020 بڵاوکردەوەو له‌به‌شێكیدا باس له‌پارتی كرێكارانی‌ كوردستان (پەکەکە) ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "تورکیا بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ تێکشکاندنی رێکخراوە تیرۆریستەکان لەناوخۆو دەرەوەی سنورەکانی لەنێویاندا پەکەکە".

ئاوێنه‌: لەراپۆرتەكه‌دا هاتووه‌، "تورکیا بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ تێکشکاندنی "رێکخراوە تیرۆریستەکان" لەناوخۆو دەرەوەی سنورەکانی لەنێویاندا "پەکەکە". ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "تورکیا ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییه‌ تایبەت بە روبەڕوبونەوەی تیرۆر، لەنێویاندا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش".
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ده‌ڵێت، "ئەو گروپە [په‌كه‌كه‌] بەردەوامە لەئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەناوخۆی تورکیا، هەروەها هێرشیش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی توركیا لەدەرەوە ئەوەش لەڕێگەی گرتنی خەڵك‌و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەناوخۆی وڵات بەبارمتە، هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەباکوری عێراق و باکوری سووریا، هێرشی دژ بەو گروپانە کردووە".
  
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ "تورکیا وڵاتێکی ترانزێتە بۆ ئەو چەکدارانەی کە دەیانەوێت ببنە ئەندامی گروپە تیرۆریستەکان لەعێراق‌و سوریا".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×