یەكەم حاڵەتی ئۆمیكرۆن لە ئێران تۆماركرا
  2021-12-19       468       

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبون بە نەوە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا راگەیاند كە بە "ئۆمیكرۆن" ناسراوە.

ئاوێنە: محەمەد مەهدی گویا، سەرۆكی ناوەندی روبەڕوبونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبونی بە ئۆمیكرۆن لە وڵاتەكەی راگەیاند.

لەوبارەیەوە کەمال حەیدەرى، جێگرى وەزیرى تەندروستى ئێران  بە تەلەفزیۆنى فەرمى وڵاتەکەى وت "توشبوەکە لە ناوەڕاستى تەمەنیدایە و بەم دواییانە لە ئیماراتەوە گەڕاوەتەوە."  

هەروەها لەلای خۆیشییەوە حەمید رەزا جەماعەتی، سكرتێری لیژنەی زانستیی كۆرۆنا لە ئێران، داوای كرد كەرەنتینی گشتی بۆ ماوەی چوار هەفتە رابگەیەنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×