وتەبێژی حوسییەكان: سێ مووشەكمان ئاڕاستەی سعودیە كرد
  2021-12-26       472       


چەكدارانی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، سێ مووشەکی بالیستیان ئاراستەی ناوچەی جازان لە باشووری رۆژئاوای سعودیە کردووە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: هێزەکانیان پێگەیەکی گرنگ و هەستیاری سعودیەیان لە ناوچەی جازان لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە سێ مووشەکی بالیستی کردووەتە ئامانج.

سەریع گوتیشی: هێرشەکەیان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی مافی بەرگریی رەوایە لە بەرامبەر تاوانەکانی سعودیە و گەمارۆدانیان.

 

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×