بە هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە
  2021-12-27       753       


لە ئەمریكا و جیهان هەزاران گەشتی ئاسمانی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە جۆری ئۆمیكرۆنەوە هەڵوەشێندرانەوە یان دواخران.

رۆژی یەك شەممە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئەمریكا بۆ رۆژی سێهەم لەگەڵ بەرزبوونەوەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە جۆری ئۆمیكرۆن هەزاران كەسی ناچاركردن بۆ پشووەكانی سەری ساڵ پلانەكانیان بگۆڕن.

هێڵە بازرگانییەكان 656 گەشتی نێوخۆیی ئەمریكایان هەڵوەشاندەوە و چاوەڕێدەكرێت بگاتە هەزار گەشت بۆ سەری ساڵ.

لەلایەكی دیكەوە 920 گەشتی ئاسمانی دواخراون.

چاوەڕێدەكرێت كۆمپانیای دێلتا زیاد لە 300 گەشت هەڵبوەشێنێتەوە.

لەسەر ئاستی جیهانیش نزیكەی 2150 گەشت لە رۆژی یەك شەممە هەڵوەشێندراونەتەوە و 5798 گەشتی دیكەش لە كاتی خۆیان دواخراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×