سه‌رۆكى مۆساد : سەرکەوتنی دانوستانە ناوەکییەکانی نێوان ئێران‌و وڵاتانی زلهێز بۆ ئیسرائیل باشه‌
  2022-01-06       539       

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی ڕایگەیاند، سەرکەوتنی دانوستانە ناوەکییەکانی نێوان ئێران‌و وڵاتانی زلهێز لەڤییەننا لەبارەی پڕۆگرامە ناوەکییەکەی تاران بۆ تەلئەبیب لەوەباشترە دانوستانەکان شکستبهێنن‌و هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک نەکرێت.

بەگوێرەی پێگەی هەواڵی "والا"ی عیبری، جەنەراڵ ئەلون حلێوە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لەکاتی دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی بچوکراوەی ئیسرائیل (کابینێت) ڕایگەیاندوە، گەڕانەوەی تاران بۆ پابەندییەکانی بەگوێرەی بەرنامەی ناوەکیی کۆتوبەندەکانی سەر بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران زیاتر دەکات لەوەی هیچ جۆرە ڕێککەوتننامەیەک لەئارادا نەبێت.

پێگە عیبرییەکە لەسەر زاری دوو وەزیری ئیسرائیلی کە ئامادەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی بچوککراوەی ئیسرائیل بون گواستوویەتییەوە کە حلێوە پێیوابوە، گەڕانەوەی تاران بۆ ڕێککەوتننامەی ناوەکیی کاتێکی زۆر بۆ ئیسرائیل دەگێڕێتەوە تاوەکو ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی سیناریۆکانی دژ بەتاران تەواو بکات.

بەوتەی ئەو دوو وەزیرە، گەیشتن بەڕێککەوتن بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ناوەکیی دەبێتە هۆی ئەوەی بەئاشکراو بەهۆی پەلاماردانی ئێرانەوە گرژکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیدارەی بایدن دروستبکەنەوە، وەک ئەوەی یائیر لابیدی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەکۆبونەوەکەی کابینێتدا وتویەتی:"ئەمریکا گرنگترین هاوپەیمانی ستراتیژیی ئیسرائیلەو نابێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا تێکبدەین".

 

زۆرترین بینراو
بنەماڵەی وەستا حەسەنی كەبابچی باس لە روداوی كوژرانی كوڕەكەیان دەكەن
عەلی باپیر: ئومێدم نەماوە بەرپرسانی گەندەڵ و پۆخەڵی ئەم هەرێمە بتوانن چاك ببن
شاندێکی ئێران لە سلێمانی چونە ناو کەمپی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە
بەرهەم مستەفا: مامۆستایان تەنها بۆ موچە دەچنە ناوەندەكانی خوێندن و بایكۆت بەردەوامە
شاڵاو عەلی عەسکەری: کۆدەنگی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەیە
ته‌لار له‌تیف: زیاتر له‌ 200 ئه‌ندامى كۆنگره‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ لیژنه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
"هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەوێتە سبەینێ یاخود یەکشەممە"
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌ و راستییه‌كان ده‌بێت
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت موچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌ر 30 رۆژ جارێك موچه‌كانیان وه‌ربگرن
مستەفا چاوڕەش: تەنها 15 مادەی ناو پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندکراوە ئەوانی تر ماوەتەوە بۆ سبەینێ
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×