كوڕێكی پاكستانی لە بەریتانیا تابلۆكانی ریكلامی سەرشەقام بۆ دۆزینەوەی هاوسەری ژیانی بەكاردەهێنێت
  2022-01-07       682       

محەمەد مالیك، 29 ساڵان، كوڕێكی بەڕەچەڵەك پاكستانی نیشتەجێی لەندەنەو بۆ دۆزینەوەی هاوسەری دڵخوازی خۆی، تابلۆكانی ریكلامی سەرشەقامەكانی لە لەندەن و بێرمینگهام بەكارهێناوە.

ئاوێنە: ئەو لە ریكلامەكەدا وێڕای بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی گەورەی خۆی، نوسیویەتی"لە هاوسەرگیریی ناچاری رزگارم بكەن."

محەمەد، راوێژكاری بانكەو چەند رۆژێكە ریكلامەكانی خۆی هەڵواسیوە، بەڵام هێشتا گرێی بەختی نەكراوەتەوە.

محەمەد وتویەتی"دژی هاوسەرگیری نییە بەڵام پێی باشە، خۆی شەریكی ژیانی خۆی هەڵبژێرێت."

ئەو لە رێگەی ناونیشانی ئەو وێبسایتەی كە لەگەڵ ریكلامەكانیدا بڵاویكردۆتەوە تا ئێستا سەدان نامەی پێگەیشتوە، بەڵام وەك خۆی وتویەتی، هێشتا دەرفەتی نەبوە هەمویان بخوێنێتەوە.

محەمەد وتوشیەتی، بەرلە بەكارهێنانی تابلۆكانی ریكلامی سەر شەقام، چەند رێگەیەكی جیاجیای بۆ دۆزینەوەی هاوسەری ژیانی بەكارهێناوە.

وتوشیەتی"من پاكستانیم و لە دابونەریتی ئێمەدا، ئەركی دۆزینەوەی هاوسەر بۆ پیاوان لەئەستۆی پوری كوڕەكەو ژنانی خزمدایە، بەڵام ئەم رێگەیە بەكەڵكی من نایەت."

بڕیارە ریكلامەكانی محەمەد تاوەكو رۆژی 14ی ئەم مانگە لەسەر دیوارەكانی ئەو دو شارەی بەریتانیا بمێننەوە.

محەمەد باسی لەوەكردوە كە بۆ ئەو كارەی خێزانەكەی پشتگیرییان كردوە هەرچەندە رازیكردنی دایكی كارێكی ئاسان نەبوە.

ئەو جەختیشی كردۆتەوە كە هاوسەرەكەی دەبێت وەك خۆی موسڵمان بێت و لەگەڵ گاڵتەو گەپی خێزانەكەیشی هەڵبكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×