کەمێک لەمەوبەر بۆمبێک فڕێدرایە ناو بارەگای لقی پێنج‌و ماڵپه‌ڕی (التأخی) پارتی دیموکراتی کوردستان لەشارى بەغدا.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌غدا به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتوه، "سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 13ى 1ى 2021 بۆمبێک هه‌ڵدرایه ناو بارەگای لقی پێنج‌و ماڵپه‌ڕی (التأخی) پارتی".
سه‌رچاوه‌یه‌كه ئه‌وه‌شى باسكردوه، "بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە جگه له‌زیانى مادى كه به‌ر بیناكه كه‌وتوه".
ئه‌م هێرشه‌ش دواى هێرشێكى دیكه‌ى سه‌ر ئه‌و باره‌گایه‌ى پارتى دێت كه له‌ڕۆژى 17ى 10ى 2020 لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له‌كاردانه‌وه‌ى لێدوانێكى هۆشیار زێباریدا كه هێرشیكرده‌سه‌ر حه‌شد، كردیانه سه‌ر پارتى.