هەڵوێستی سەدر لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان
  2022-01-13       1033       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی كاتیی كارەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەبێ گوشاری ئەملاو ئەولا بوبێت، ئەوا هەنگاوی یەكەمە بۆ دروستبونی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی و بەنانەبردنی بۆ توندوتیژی لەبەرامبەر پێكهێنانی حكومەتی زۆینەی نیشتمانیدا."

ئاوێنە: سەدر لە تویتەكەیدا ئەوەشی وتوە"بەڵام ئومێدەوارین ئۆپۆزسیۆن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی كاربكات و رەچاوی وادە دەستورییەكان و پێویستیی گەل و خواستی خەڵك بۆ خێرا پێكهێنانی حكومەت، بكات، بۆ ئەوەی حكومەت بە ئەركە ئەمنی و ئابوری و خزمەتگوزارییەكانی خۆی و هەروەها لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران هەڵبسێت، نەك ئۆپۆزسیۆن ببێتە لەمپەر لەپێناو دەستكەوتی سیاسیدا."

هەروەها وتوشیەتی"بۆیە داواتان لێدەكەین ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی بن، هەر وەك ئەوەی ئێمەش پابەنددەبین بە ئیتیكی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانییەوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×