خامەنەیی ڤیدیۆی چۆنیەتی كوشتنی ترامپ لە تۆڵەی قاسم سولەیمانیدا بڵاودەكاتەوە
  2022-01-14       1397       

عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشندا شێوازی کوشتنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لەلایەن تیمێكی وڵاتەكەیەوە بڵاودەکاتەوە، ئەوەش وەك تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی.

ئاوێنە: لە ڤیدیۆکەدا كە لەلایەن وێبسایتی رەسمی عەلی خامنییەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا بە شێوازی ئەنیمەیشن هەڵکوتانەسەر شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ نیشان دەدات کە لەوکاتەی ترەمپ یاری گۆڵف دەکات رۆبۆتێکی ئێرانی شوێنەکەی دیاری دەکات و دواتر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکە ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێش ساتی هێرشەکە ڤیدیۆکە کۆتایی دێت.

لە ڤیدیۆكەدا كە لەژێر ناونیشانی "تۆڵەكردنەوە حەتمییە"دا بڵاوكراوەتەوە، چەند چركەیەك بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكە، تیمی هاككەرانی هێرشەكە نامەیەك دەنێرنە نێو مۆبایلەكەی ترامپ كە تێیدا نوسراوە "دەبێت ئەوانەی قاسم سولەیمانیان كوشت و ئەوانەش كە فەرمانی كوشتنیان دا، باجەكەی بدەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×