هاتوچۆی سلێمانی: هێشتا شەقامەكان بەستەڵەكن، شۆفێری مەكەن
  2022-01-21       530       

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە هێشتا شەقامەكانی ناوشارو دەرەوەی شار بەستەڵەكن و داوایان لێدەكات بە هیچ جۆرێك لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوەو شۆفێری نەكەن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا لە زاری لیژنەی فریاگوزاری شارەكەوە وتویەتی"لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەکاتەوە کە هێشتا شەقامەکانی ناوشارو دەرەوەی شار بەستەڵەکن و مەترسی روداوی هاتوچۆیان هەیە."

وتوشیەتی"تکاو داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوەو شۆفێری نەکەن."

جەختیشی كردۆتەوە كە "هیچ ڕێگایەک سەلامەت نییە تا چەند کاتژمێری داهاتو. تکا دەکەین با توشی روداو و کارەساتی هاتوچۆ نەبن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×