هەسەدە: دۆخی گرتوخانەكەی حەسەكە كۆنترۆڵ كراوە
  2022-01-21       728       
دو چەكداری داعش كە دوای هەڵاتنیان لە گرتوخانەكە، دەستگیركرانەوە

هەسەدە، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، دۆخی گرتوخانەی غوێران لە حەسەكە كۆنترۆڵكراوە ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردو هاوكات لەگەڵ هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو گرتوخانەیە، زیندانیانی ناو گرتوخانەكەش لەناوەوە پشێویان دروستكرد. بەپێی زانیارییەكان دوان لە زیندانیانی هەڵاتو دەستگیركراونەتەوەو پێنج چەكداری داعشیش كە لە هێرشەكەدا بەشداربون كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، شەوی رابردو هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر گرتوخانەی غوێران لە حەسەكە هاوكات بوە لەگەڵ دروستكردنی پشێوی لەلایەن دەستگیركراوانی داعش لەنێو گرتوخانەكە كە بە سوتاندنی بەتانی و ماددە پلاستیكییەكان دەستیان بە پشیوییەكان كردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە پاڵپشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دۆخی گرتوخانەكەیان كۆنترۆڵ كردوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لەدوای ئەنجامدانی هێرشەكە بەشێك لە چەكدارانی داعش بەرەو گەڕەكی "زهور"ی نزیك لە گرتوخانەكە هەڵاتون لە ماڵی خەڵكی مەدەنیدا خۆیان حەشارداوەو هێزە ئەمنییەكان چواردەوری ناوچەكەیان داوە.

بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، لە چالاكی شوێنپێهەڵگرتنی ئەو چەكدارانەی هێرشیان كردە سەر گرتوخانەكە، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هەسەدەوە، تاوەكو ئێستا پێنج چەكداری داعش كوژراون و پشكنینی ناوچەكەش بەردەوامە.

شەوی رابردو، كۆمەڵێك چەكداری داعش هێرشیان كردە سەر گرتوخانەی غوێران لە حەسەكە كە تایبەتە بە دەستگیركراوانی داعش و هەوڵیان دا بگەنە دەروازەی رۆژئاوای گرتوخانەكەش ئەوەش دوای ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەك بەر لە هێرشەكە وەك هەوڵێك بۆ ئاسانكاری هەڵاتنی دەستگیركراوان لە گرتوخانەكە.

بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان دوان لەو دەستگیركراوانەی لە گرتوخانەكە هەڵاتون لەنزیك گرتوخانەكە دەستگیركراونەتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×