بارەگای بارزانی: بەهیچ شێوەیەك هۆشیار زێباری ناكشێنینەوە
  2022-01-26       1410       

عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی رایگەیاند، كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق تاكتیك نییەو بەهیچ شێوەیەك نایكشێننەوە.

ئاوێنە: عەرەفات كەرەم، بەپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا وتویەتی"هۆشیار زێباری كاندیدی ئێمەیە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، كاندیدكردنیشی تاكتیك نییە، بەڵكو بڕیاری كۆتاییەو بەهیچ شێوەیەك ناكشێنرێتەوە."

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

دوێنێ سێشەممە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، 8ی مانگی داهاتو کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت. ‌ وتیشی‌، "ئێمە پابەندی هەمو ماددەکانی دەستورین‌و لەکاتی خۆیدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×