ئەردۆغان: ئەرکی هەمووانە ڕێز لە پۆستەکەم و سەرۆکایەتی بگرن
  2022-01-27       772       

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند:" ئەرکی هەمووانە ڕێز لە پۆستەکەم و سەرۆکایەتی بگرن".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەناڵەکانی ئەو وڵاتە وتی، ''رۆژنامەنووس سیدیف کاباش کارێکی باشی نەکردووە بەو جۆرە سوکایەتی بە سەرۆکایەتی تورکیا کردووە."ئەو قسانەی ئەو کردوویەتی تاوانەو بێ سزا نابێت."

دەشڵێت، "دەکرێت ڕەخنە هەبێت، بەڵام دەبێت بە زمانی گونجاو پراکتیزە بکرێت، کەس  ناتوانیت سووکایەتی بە سەرۆکی وڵات بکات.''

شەوی هەینی ڕابردوو سێدیف کاباش لە ماڵەکەی خۆی لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی لە تەلەڤزیۆن دەرکەوت و تیایدا لێدوانی دا کە بە سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا.

هاوکات، یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا دەڵێت، "دەستگیرکردنی سێدیف کاباش بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆمار هێرشێکی جدییە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×