لەتوركیا.. بۆ یەكەم جار ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە یەك رۆژدا ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند
  2022-02-02       505       


خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێژەی بەكارهێنانی ڤاكسین لە توركیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"‌وە بڵاوكرایەوە.

ئاوێنه‌: وەك لەخشتەكەدا هاتووە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٥٢ هەزار و ١٧٣ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئەنجامی پشكنینی ١٠٢ هەزار و ٦٠١ كەس پۆزەتیڤ بووە، ١٩٨ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و ٨٧ هەزار و ٥٦٢ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

رێژەی ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵەوەیە و دۆزی یەكەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە لە سەدا ٩٢،٥٤ و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لە سەدا ٨٤،٤٦ە.

ژمارەی ئەو دۆزانەی ڤاكسین كە تا ئێستا لە توركیا بەكارهێنراوە، ١٤٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٥٧١ دۆزە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×