وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئیماراتییه‌كه‌ی ئه‌نجامداو رایگه‌یاند، بونی ئیسرائیل لە ناوچەکە هەڕەشەیه بۆ هەمو وڵاتەکان و ناوچەکە.
ئاوێنە: به‌پێی ماڵپه‌ڕی میهری ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوللـه‌هیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە په‌یوه‌ندیه‌كی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدوڵڵا بن زاید ئالنهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات سەبارەت بە پرسی دولایەنە و دۆخی ناوچەكه گفتوگۆیان کرد.
عەبدولله‌هیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئێمە پێمانوایە بەردەوامبونی شەڕ و پەرەپێدانی پێکدادان و ئاڵۆزییەکان لە قازانجی هیچ لایەنێک و ناوچەکە نییە".
عەبدولله‌هیان بونی ئیسرائیل لە ناوچەکە به هەڕەشەیەک بۆ هەمو وڵاتەکان و ناوچەکە ناوبرد
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوكات بونی ئیسرائیل لە ناوچەکە به هەڕەشەیەک بۆ هەمو وڵاتەکان و ناوچەکە ناوبرد.
لایخۆیه‌وه وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەو گفتوگۆیەدا رایگەیاند، دەوڵەتی ئیمارات لەسەر پەرەپێدان بە په‌یوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران جددییە و بەردەوامی گفتوگۆ دولایەنەکان لە بواری جیاوازه‌كان به گرنگ دەزانێت.
ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئیمارات له‌كاتێكدایه، كه ئیسرائیل و ئیمارات له رێوڕه‌سمێكدا له 15ی (ئه‌یلول/9)ی 2020دا له كۆشكی سپی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان واژۆ كرد.
30ی مانگی رابردوش یتزاک هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل و هاوسەرەکەی میخێلا لەلایەن عەبدوڵڵا بن زاید ئەلنەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و پێشوازیان لێ‌کرا.