ئەردۆغان و ژنەكەی توشی كۆرۆنا بون
  2022-02-05       626       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند كە خۆی و ژنەكەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری ئۆمیكرۆن بون.

ئاوێنە: ئەردۆغان كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا رایگەیاند، دوای بونی چەند نیشانەیەكی سوك و ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا بۆ خۆم و ژنەكەم، ئەمڕۆ ئەنجامەكەیمان وەرگرتەوە كە پۆزەتیڤ بو و زانیشمان كە لە جۆری ئۆمیكرۆنە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

سەرۆك كۆماری توركیا، وتوشیەتی، لەماڵەوە لەسەر ئەنجامدانی كارەكانی بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×