بۆردومانێكی توركیا بۆسەر خانوویەك لە حەسەكە منداڵێك گیانیلەدەستدا
  2022-02-10       574       

هێزەكانی توركیا خانووی هاوڵاتیان لە گوندی بهێرە لە ڕیفی باكووری حەسەكەیان بۆردومانكرد و بەهۆیەوە منداڵێك گیانیلەدەستدا و مەدەنییەكیش برینداربوو، وەك ئەوەی ئاژانسی سانا-ی سوری بڵاویكردووەتەوە.

ئاوێنە: ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەكانەوە ڕایگەیاند، هێزەكانی سوپای توركیا چەند مووشەكێكی لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئاراستەی خانوویەك لە گوندی بهێرە كردووە، گوندەكە دەكەوێتە سەر ڕێگای عامودا دەرباسییە.

ڕوونیشیكردەوە، بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن 13 گیانیلەدەستداوە و كەسێكی مەدەنی دیكە برینداربووە، جگە لەو زیانە ماددییە گەورەیەی بەر خانووەكە كەوتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×