به‌رپرسێكی ئیدارەی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای کوردستان ئاشكرایده‌كات، نیشته‌جێكردنی سورییه ڕاگوێزراوه‌كان له‌عه‌فرین له‌ژێر ناوی مرۆیی‌و فریاگوزاریدا، "پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تی‌و مرۆییه‌كانه"، ده‌شڵێت:"توركیا له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵى گۆڕینى دیمۆگرافیاى ئه‌وشاره ده‌دات"، هاوكات به‌ناوى گه‌لى كورده‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌كات.
بەگوێرەی پێگەی "نۆرس پرێس" ئیسرافیل مسته‌فا جێگری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی هه‌رێمی عه‌فرین له‌گونده‌واری باكوری حه‌له‌ب له‌لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، "ئه‌وه‌ی توركیا کردویەتیی‌و ئێستاش پشتبه‌ستن به‌گروپە چەکدارییە سورییەکانی لایەنگری خۆی دەیکات هەر لەتاوانەکانی گۆڕینی دیمۆگرافی‌و پاکتاوی نەژادیی، ده‌گەنە ئاستی تاوانی جه‌نگ‌و پێویسته لەسەر ئەوکارە له‌به‌رده‌م دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دادگایی بكرێن".
ئیسرافیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "ته‌شه‌نه‌کردنی دیارده‌ی دروستکردنی دەیان کۆمەڵگەی نێشتەجێبون له‌ژێر ناوی ڕه‌حمه‌ی كوه‌یتی‌و فریاكه‌وتنی فه‌ڵه‌ستینی‌و فه‌ڵه‌ستین 48و هاوچه‌شنه‌كانیان، بەیەکدادانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یەو دروستكردنی ئاژاوه‌یه به‌ناوی مرۆڤایه‌تی‌و فریاكه‌وتنه‌وه."
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئه‌وكاره جگه‌له‌وه‌ی تاوانه، پێویسته سنورێكیشی بۆ دابنرێت هه‌روه‌ك خراپه‌كاریشه به‌رامبه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی".
جێگری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندن له‌هه‌رێمی عه‌فرین، داوای له‌فه‌ڵه‌ستینییه‌كان کردوە بێده‌نگنه‌بن، به‌وپێیه‌ی ئەوان خۆیان پێش عەفرینییەکان، ئه‌زمونی ئاواره‌بون‌و داگیركردنی زه‌وی‌و ئۆردوگایان دیوه.
جه‌ختیشیکردۆتەوە، سورییه ئاواره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌هه‌مانشێوه‌ش عه‌فرینییه‌كانیش مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ شار‌و ناوچه‌كه‌ی خۆیان.
ئیسرافیل مسته‌فا داواشی له‌ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی‌و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوه‌ده‌وڵه‌تیش کردوە، لەبەرامبەر کار‌و کردەوەکانی دەوڵەتی توركیا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و ڕێگە لەو تاوانانە بگرن كه تورکیا دەرحەق بەخەڵکی ناوچەکە ئەنجامیدەدات.