بایدن: شەڕی روسیاو ئەمریكا روبدات، ئەوە دەستپێكی شەڕی جیهانییە
  2022-02-11       978       

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەکات دەستبەجێ ئۆکرانیا جێبهێڵن و دەشڵێت، ئەگەر ئەمریكاو روسیا تەقە لە یەكدی بكەن، وەك ئەوەیە شەڕی جیهانی دەست پێبكات.

ئاوێنە: جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، لە بارەی گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێویستە هەر ئێستا ئەمریكییەكان ئۆكرانیا جێبهێڵن.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی وت"ئێمە مامەڵە لەگەڵ یەکێک لە گەورەترین سوپاکانی جیهان دەکەین و بارودۆخەکەش جیاوازەو ئەگەری هەیە ئاراستەکان بەشێوەیەکی شێتانە و خێرا بگۆڕێن."

 بایدن جەختیکردەوە کە لە ئەگەری هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لەژێر هیچ بارودۆخێكدا هێز نانێرێتە ئەو وڵاتە بۆ رزگارکردنی هاوڵاتییانی ئەمریکا.

هۆشداریشیدا كە "ئەگەر ئەمریکییەکان و روسەکان تەقە لە یەکدی بکەن، وەکو ئەوە وایە شەڕی جیهانی دەستپێبکات، چونکە ئێمە ئێستا لە جیهانێکدا دەژین جیاوازە لە رابردو."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×