وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌هاوتا ڕوسییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌توندی وه‌ڵامی هەر هێرشێکی روسیا بۆ سەر ئۆکراینا ده‌ده‌نه‌وه.
ئاوێنه: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە داوای چارەسەری دیپلۆماسیی لەوەزیری دەرەوەی روسیا کردووە "لەبری کۆکردنەوەی ئەو هێزە بێ پاساوە لەدەوروبەری ئۆکراینا."
ئەنتۆنی بلینکن ده‌ڵێت، بەلاڤرۆڤی وتووە، "هەر هێرشێکی روسیا بۆ سەر ئۆکراینا لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانه‌وه بەتوندی وەڵامدەدرێتەوە."
زیاتر لەمانگێکە گرژییەکانی نێوان روسیا‌و ئۆکرانیا لەسنورەکانی ئەو دو وڵاتە دەستیپێکردووەو لەئێستادا توندتر بۆته‌وه، روسیا بەهەزاران سەربازی لەسنوری ئۆکرانیا جێگیرکردووە. هاوکات ئەمریکاو بەریتانیا بەردەوام هەواڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە دوپاتدەکەنەوەو ئەو وڵاتەش بەهەموو جۆرێک رەتی دەکاتەوە نیازێکی لەو جۆرەی هەبێت.