پهیوهست بهگرژییهكانی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا، ئێوارهیی ئهمڕۆ شهممه، جۆ بایدن سهرۆكی ئهمریكاو ڤلادیمیر پوتن سهرۆكی روسیا پهیوهندییهكی تهلهفۆنییان ئهنجامدا. بایدن هۆشداری داوهته پوتن كه هێرشی روسیا بۆ سهر ئۆكرانیا كاردانهوهی خێرا بهدوای خۆیدا دههێنێت.
ئاوێنه: بهگوێرهی راگهیهندراوی كۆشكی سپی، جۆ بایدن بهڤلادیمیر پوتنی وتووه: "هێرشی روسیا بۆ سهر ئۆكرانیا تێچوییهكی گهورهو كاردانهوهی خێرا بهدوای خۆیدا دههێنێت".
ئەوەش خراوەتەڕو كه بایدن هانی پوتنی داوە گرژییەکان کەمبکرێتەوەو ڕێگەی دیپلۆماسی بگیرێتەبەر.
تا دێت گرژییهكانی نێوان ڕوسیاو ئۆكرانیا قوڵتر دەبێتەوەو ئەگەری هێرشی روسیاش بەهێزتر دەبێت. لەنوێترین پێشهاتەکاندا ئەمریکا هێزی زیاتر دەنێرێتە پۆڵەنداو روسیاش دیپلۆماتەکانی لەئۆکراینا دەکشێنێتەوە.
شەوی ڕابردوش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەسەرکردەکانی دیکەی ناتۆو یەکێتیی ئەوروپای راگەیاند، ئەوان باوەڕیان وایە کە پوتین بڕیاریداوە ئۆکراینا داگیربکات. ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدواداهات و بەشێکی زۆری وڵاتان لەنێوانیاندا بەریتانیا، ئیسرائیل، ئەڵمانیاو ئەمریکا داوایان لەخەڵکی وڵاتەکانیان کرد ئۆکراینا جێبهێڵن.
هاوكات ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئاماژەكان زۆر مەترسیدارنو ئێستا لەدۆخێکدان کە دەکرێت داگیرکردن لەهەر خولەکێکدا روبدات.
بلینکن ئاشكرای كرد، ئاماژەی زۆر مەترسیداری ئاڵۆزبونی دۆخەکە لەگەڵ روسیا هەیە، لەوانە بڵاوكردنەوەی ھێزی زیاتر لەسەر سنورەكانی ئۆکرانیا روبدات، ئەگەر سەرۆكی روسیا بڕیاری شەڕ بدات.
ئهوهشی وت، "ئێستا لەدۆخێکداین دەکرێت داگیرکردنێک لەهەر خولەکێکدا روبدات. نازانم كە پوتن بڕیارێكی لەوجۆرەی داوە یان نا، بەڵام دەزانین تا ئەو ئاستە ئامادەكارییەكانی كردووە كە لەماوەیەكی كەمی داھاتودا ئەوكارە بكات."
ههروهها جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگهیاند، ئێستا ناتوانن بڵێن سەرۆکی روسیا بڕیاری تەواوی لەسەر داگیرکردنی ئۆکرانیا داوە، بەڵام زانیاریی ھەواڵگریی بەھێزیان ھەیە لەسەر پرسی دەستپێکردنی داگیرکارییەکە لەھەر ئانو ساتێکدا.
رونیشكردهوه، "زانیارییە هەواڵگرییەکانمان دەریدەخەن داگیرکردنی ئۆکرانیا نزیکە. دەمەوێت ئەوە رونبکەمەوە، کە دەکرێت لەکاتی یارییەكانی ئۆڵمپیادی زستانەدا دەستپێبکات، سەرەڕای پێشبینییەکی زۆر کە دەگوترێت لەوانەیە لەدوای ئۆڵمپیک روبدات، دەکرێت لەهەر ئانوساتێکدا هێرشی روسیا دەستپێبکات."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا راشیگەیاند، پێشبینی دەکەن روسیا سەرەتا بەھێرشی موشەکیو ئاسمانییو دواتریش بەئۆپەراسیۆنی وشکایی درێژە بەداگیرکردنی ئۆکرانیا بدات.
زیاتر لەمانگێکە گرژییەکانی نێوان روسیاو ئۆکرانیا لەسنورەکانی ئەو دو وڵاتە دەستیپێکردووەو لەئێستادا توندتر بۆتهوه، روسیا بەهەزاران سەربازی لەسنوری ئۆکرانیا جێگیرکردووە. هاوکات ئەمریکاو بەریتانیا بەردەوام هەواڵی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە دوپاتدەکەنەوەو ئەو وڵاتەش بەهەموو جۆرێک رەتی دەکاتەوە نیازێکی لەو جۆرەی هەبێت.