یاریدەدەری سەرۆکی روسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئیدانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوای ده‌كات له‌باره‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن مۆسكۆوه و به لوتكه‌ی "هیستریا" ناوی برد، ئه‌وه‌ش دوای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا و جۆبایدن، هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كه بایدن هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كرد.
ئاوێنە: یوری یوشاکۆف، یاریدەدەری سەرۆکی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، گفتوگۆكه‌ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی نێوان ڤلادیمێر پوتین و جۆبایدن زیاتر له كاتژمێرێكی خایاندوه، بایدن له کەشوهەوایەکی "بێوێنەی هیستریا"دا سه‌باره‌ت به داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن روسیا گفتوگۆی كردوه و ئاماژه به سزاكانی وڵاته‌كه‌ی كردوه بۆ سه‌ر مۆسكۆ ئه‌گه‌ر مۆسكۆ هه‌نگاوی داگیركاری بنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گفتوگۆی نێوان هەردو سەرۆک هاوسەنگ و کرداری بو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پوتین جەختی لەوەکردەوە، کە بە وریاییەوە هۆشداریه‌كانی بایدن شیده‌كاته‌وه و هاوكات ره‌تیكردوه‌ته‌وه كه نیازی هێرشیان هه‌بێت بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، به‌ڵام وتی، هیچ گەرەنتییەک نییە لەسەر فراوانبونی ناتۆ و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ساڵی 1997.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یوشاکۆف، هه‌ردو سه‌رۆك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه نه‌گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش، به‌ڵام هاوڕابون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كان و گفتوگۆكانیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و وتانه‌ی به‌رپرسه باڵاكه‌ی روسیا له‌كاتێكدایه، كه کۆشکی سپی شه‌وی رابردو له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "سەرۆک بایدن، هاوتا روسییەکەی ئاگادارکردەوە کە واشنتن و هاوپەیمانەکانی دودڵ نابن لە وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و خێرا ئەگەر مۆسکۆ ئۆکرانیا داگیر بکات".
ئەگەر روسیا زیاتر بچێتە ناو ئۆکرانیا، ئەمریکا و هاوپەیمانه‌كانی بە توندی وەڵام دەدەنەوە
بایدن رونیکردەوە، کە "ئەگەر روسیا زیاتر بچێتە ناو ئۆکرانیا، ئەمریکا و هاوپەیمانه‌كانی بە توندی وەڵام دەدەنەوە و سزای خێرا و سەخت بەسەر روسیادا دەسەپێنن"، هه‌روه‌ها جەختی کردەوە، كه "هەر دەستێوەردانێکی نوێی روسیا لە ئۆکرانیا دەبێتە هۆی كاره‌ساتی مرۆیی و شێواندنی ناوبانگی مۆسکۆ".
پەیوەندیە 62 خولەکییەکەی نێوان بایدن و پوتین له‌كاتێكدابوه، كه ویلایەتە یەکگرتوەکان چۆڵکردنی زۆربەی دیپلۆماتکار و کارمەندە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا راگەیاندوه، بەوپێیەی کە ئەو وڵاتە لە هەر ساتێکدا لە مەترسی داگیرکردنی روسیادایە.