توركیا دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سەربازیی دژ بە پەكەكە ڕادەگەیەنێت
  2022-02-13       656       


وەزارەتی ناوخۆی توركیا، دەستپێكردنی پرۆسەی سەربازیی (ئەرنی زستانە-24)ی لە ویلایەتی سێرت لە باكووری كوردستان دژ بە پارتی كرێكارانی كوردستان ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، لە پرۆسەكەدا هێزەكانی كۆماندۆز و پرۆسە هاوبەشەكانی دێرك (جەندرمە) و پۆلیس بەشداردەبن.

پرۆسەكە بە ناوی (ئەرن) ناونراوە، دەگەڕێتەوە بۆ كەسێكی تورك بەناوی (ئەرن بولبول) كە بەپێی وتەی حكومەتی توركیا لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە لە 11ی ئابی 2017دا كوژراوە.

وەزارەتەكە وردەكاریی زیاتری پرۆسە سەربازییەكەی ئاشكرانەكردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×