کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگهیاند، مەیدانەکە بۆ روسیا چۆڵ ناکهنو لهئهگهری هێرشی ڕوسیا بۆ سهر ئۆكرانیا، كاردانهوهی توندیان بهرامبهر مۆسكۆ دهبێت.
ئاوێنه: لەکۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا جێگری سەرۆکی ئەمریکا لهگهڵ سەرۆکی ئۆکراینا كۆبوهوهو رایگەیاند، دەکرێت لە رۆژانی داهاتودا روسیا هێرشبکاتە سەر ئۆکراینا. وتیشی، ئەمریکا بەو ئاسانییە مەیدانەکە بۆ روسیا چۆڵ ناکات و کاردانەوەی توندی بەرامبەر کارێکی لەو جۆرە دەبێت.
کامالا هاریس راشیگەیاند، "بەیەکەوە رێکاری ئابووریمان ئامادەکردووە کە خێرا و کەمەرشکێن و یەکگرتوو دەبن. سزای دارایی و هەناردەکاری ئێجگار قورس دەسەپێنین. دامەزراوە دارایی و پیشەسازییە سەرەکییەکانی رووسیا دەکەینە ئامانج. ئەوانەی دەستیان تێدا هەیە، هەموو ئەوانەی هاوکاری دەکەن ئەوانەی هانی داگیرکارییەکە دەدەن، دەکەینە ئامانج."