ئێران داوایەك لەئەمەریكا دەكات
  2022-02-20       515       

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەن ئاڵوگۆڕی بەندکراوان بكەن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئەمریکا ئەم پرسەی بەستووەتەوە بە گفتوگۆکانی ئەتۆمییەوە.

ئاوێنه‌: حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەدەر لە دانوستانەکانی ئەتۆمی ڤییەننا، ئامادەی ئاڵوگۆڕی بەندکراوانن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئەمریکا ئەم پرسەی بەستووەتەوە بە گفتوگۆکانی ئەتۆمییەوە.

عەبدوڵڵاھیان لە ٥٨ ھەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن وتی: لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی ئەتۆمی لە ڤییەننا، بەمەرجی دەرکردنی بڕیاری سیاسیی پێویست لەلایەن لایەنی بەرامبەر، ئەوا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی باش لە ماوەیەكی کەمدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، "ئەگەر دانوستانەکانی ئەتۆمی لە ڤییەننا لە نێوان ئێران و ھێزەکانی جیھان سەرکەوتوو نەبێت ئەوا ھێزە رۆژئاواییەکان بەرپرس دەبن لەمە، چونکە ئێمە رێکەوتنێکی باشمان دەوێت".

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لەبارەی پرسیاری ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرای کرد، "پرسی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان بە تەواوەتی پرسێکی مرۆییە و ئێمە نامانەوێت ئەمە پەیوەست بێت بە دانوستانەکانی ڤییەننا.

 لە بەرامبەردا، ئەمریکییەکان ئەمەیان بە دانوستانەکانی ڤییەنناوە بەستووەتەوە، بەپێی ئێران ئەم دوو پرسە ھیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە و دەتوانین بەدەر لە دانوستانەکانی ئەتۆمی ئەنجامی بدەین".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×