نرخی نەوت گەیشتە نزیکەی 100 دۆلار
  2022-02-22       508       

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەروو 99 دۆلار بەرزبووەوە و هۆکارەکەشی بۆ مەترسییەکانی جیهان لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە.

ئاوێنە: نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 99.5 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا نرخەکەی بەبڕی 3,68 دۆلار و ڕێژەی 3.76% بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس گەیشتە 95.48 دۆلار و بەڕێژەی 4.84% و بڕی 4.46 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای بڕیاری دانپێدانانی ڤلادیمێر پوتین بە هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیتسکی ئۆکرانیا و ڕەوانەکردنی هێزی ڕوسیا بۆ ئەو دوو ناوچەیە دێت.

دوای دانپێدانانەکەی ڤلادیمێر پوتینیش بۆ ئەو دوو ناوچەیەی ئۆکرانیا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکی بازرگانی، سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی ئەمریکی لەو دوو ناوچەیە دا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×