ئەمریکا هێز ڕەوانەی نزیک ئۆکرانیا دەکات
  2022-02-23       514       

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هاریکاریی لەگەڵ ناتۆدا، هێز ڕەوانەی وڵاتانی هاوسنووری ئۆکرانیا دەکات، ئەویش بەمەبەستی پاراستنی هاوپەیمانانی لە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی نەخوازراو. 

ئاوێنە: ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو، بەدەر لەو سەربازانەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای ناردووە، 800 سەربازی پیادە و 8  فڕۆکەی جەنگیی جۆری F-35 لەگەڵ چەندان جۆری دیکەی چەک و فڕۆکە و کەشتی جەنگیی بۆ وڵاتانی باڵتیک دەنێرێت. 

هەر لە درێژەی ناردنی سەربازان و چەکی سەربازیی، ئەمریکا 32 فڕۆکەی جەنگیی AH-64یش بۆ وڵاتانی باڵتیک دەنێرێت، وەک بەشێک لە یارمەتییەکانی بۆ بەرگریی کردن لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا. 

لەلایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو 22ی شوباتی 2022، جۆ بایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەپاندنی سزاکانیان بەسەر ڕووسیا دەست پێدەکەن، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕاگرتنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بانکەکانی ڕووسیا، هەروەها سەپاندنی سزاکان بەسەر بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی ڕووسیا و بەئامانجگرتنیشیان. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×