ئۆکرانیا بەرەوە باری لەناکاو دەڕوات
  2022-02-23       573       

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ڕەزامەندیدا بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە وڵاتەکەدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا.

ئاوێنه‌: ئۆلێکسی دانیلۆڤ وەزیری ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکرانیا، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە داوای کرد پەرلەمانی ئۆکرانیا لەماوەی 48 کاتژمێردا بڕیارەکە پەسەندبکات.

لە ئەگەری ڕاگەیاندنی باری لەناکاو ماوەکەی 30 ڕۆژ دەبێت و دەکرێت دواتر بۆ ماوەی 60 ڕۆژی دیکە درێژبکرێتەوە.

سوپای ئۆکرانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا بەهاتنەوە سەرکاری سەربازە یەدەگەکانی وڵاتەکەی، دوای ئەوەی ڕوسیا هەنگاوەکانی بۆ هاوکاریکردنی ناوچە جیابووەوەکانی ئۆکرانیا دەستپێکرد.

لەوبارەیەوە هێزی وشکانی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، “داواکارییەکە ئەو سەربازانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 60 ساڵدایە و کەمترین ماوەی خزمەتیش یەک ساڵە.

ئۆکرانیا 200 هەزار سەربازی یەدەگی هەیە جگە لە 250 هەزار سەربازی هێزە ئەمنییە ڕێکخراوەکان.

هەر ئەمڕۆ حکومەتی ئۆکرانیا داوای لە هاوڵاتییەکانی کردووە بەزووترین کات ڕوسیا بەجێبهێڵن، کە بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئۆکرانیا نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتیی ئۆکرانی لە ڕوسیا دەژین.

لەلایەکی دیکەوە دوێنێ سێشەممە ڕوسیا بڕیاری گواستنەوەی دیپلۆماتەکانی لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی حکومەتی ئۆکرانیا ئەرکەکانی لە پاراستنی ئەو دیپلۆماتە ڕوسیانە جێبەجێ ناکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×