وتاری بایدن لەسەر هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا
  2022-02-24       581       

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆكرانیا، پەیامێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا نوسیویەتی: ئەم شەو جیهان هەموو بە دۆعاكانیان هاوخەمی گەلی ئۆكرانیان بەهۆی ئەو هێرشە بێ پاساو و ناڕەوایەی لەلایەن هێزە سەربازیەكانی روسیاوە توشیبونەتەوە، ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا جەنگێكی بەرنامە بۆداڕێژراوی دەستپێكردوە كە بەهۆیەوە ژمارەی گیانلەدەستدان و ئەو ئازارو ناڕەحەتیانەی خەڵك روبەڕوی دەبنەوە كارەساتبار دەبێت، تەنها روسیا بەرپرسیاری ئەو كوشتارو ێرانكارییە دەبێت كە ئەم شەڕە دەیهێنێت.

جۆ بایدن دەشڵێت: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان و هاوبەشانی وەڵامی یەكگرتو و یەكلاكەرەوەیان دەبێت، جیهان، روسیا روبەڕوی بەرپرسیارێتی دەكاتەوە، ئەم ئێوارەیە لە كۆشكی سپیەوە چاودێری دۆخەكە دەكەم و بەردەوام دەبم لە وەرگرتنی زانیاری نوێ لە تیمەكەم تیمی ئاسایشی نەتەوەیی، سبەینێ بەیانی لەگەڵ هاوشانانم لە وڵاتانی (G7) كۆدەبمەوەو دواتر قسە بۆ گەلی ئەمریكا دەكەم بۆ راگەیاندنی ئەو لێكەوتانەی تر كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانانمان و هاوبەشانمان دەیسەپێنین بەسەر روسیادا لەبەرامبەر ئەم كردە شەڕەنگێڕیە نەویستراوە دژی گەلی ئۆكرانیاو ئاشتی و ئاساییشی جیهان.

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاندوە، هەروەها لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە ناتۆ لە هەماهەنگیدا دەبین بۆ دڵنیاییدان لەوەی وەڵامێكی بەهێزو یەكگرتوو دەبێت كە پێشگرو دورخەرەوەی هەر شەڕەنگێڕیەك دژی هاوپەیمانیەتیەكە بێت، ئەم شەو لەگەڵ هاوسەرم جیڵ دەست بەدۆعا دەبین بۆ گەلی ئازاو سەربەرزی ئۆكرانیا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×