وەزارەتی بەرگری روسیا: 74 ئامانجی سەربازیی ئۆكرانیامان تێكشكاندون
  2022-02-24       434       

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەكانیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە ساتی دەستپێكردنی هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا، 74 ئامانجی سەربازیی ئۆكرانیایان تێكشكاندون.

ئاوینە: ئیگۆر كۆناشینكۆف، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لەنێو ئامانج تێكشكێنراوەكاندا، 11 فڕۆكەخانەی سەربە هێزی ئاسمانی و سێ ناوەندی فەرماندەیی و بنكەی هێزە دەریاییەكان و 18 وێستگەی راداری سەر بە سیستمی بەرگری ئۆكرانیا لە خۆدەگرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە سوپای روسیا یەك هەلیكۆپتەری جەنگی و چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیی دروستكراوی توركیای لە جۆری "بەیرەقدار تی بی 2" خستونەتە خوارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×