سەرۆكی ئۆكرانیا: هێزەكانی روسیا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی وێستگەی ئەتۆمی "چێرنۆبیل" دەدەن
  2022-02-24       598       

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، هێزەكانی روسیا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی وێستگەی ئەتۆمی "چێرنۆبیل" دەدەن كە دەكەوێتە 100 كیلۆمەتر باكوری كیێڤی پایتەخت.

ئاوێنە: ڤۆلۆدیمێر زێلێنكسی، سەرۆكی ئۆكرانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"هێزە داگیركەرەكانی روسیا هەوڵی كۆنترۆڵكردنی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبیل دەدەن، بەرگریكارانی ئێمە گیانی خۆیان فیدادەكەن تا كارەساتی 1986 دوبارە نەبێتەوە."

وەزارەتی دەرەوەی ئۆكرانیاش لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هۆشدارییەكەی زێلێنسكی، لە تویتەر ئاماژەی بەوەداوە كە هێرشەكەی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ئەگەری هەیە "ببێتە مایەی كارەساتێكی ژینگەیی دیكە."

لە مانگی نیسانی ساڵی 1986 لە كاتی كاركردن لە كورەیەكی ئەتۆمی وێستگەی چێرنۆبیل-دا تەقینەوەیەكی گەورە رویدا كە بەگەورەترین كارەساتی ئەتۆمی لە جیهاندا دەژمێردرێت.

كارەساتەكە بوە مایەی كوژرانی 36 كەس و برینداربونی زیاتر لە دو هەزار كەس و بەبەهای زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری ئەمریكی زیانی ماددی لێكەوتەوەو ناوچەكەش وەك ناوچەیەكی وێرانە ناسێنراو زیاتر لە 100 هەزار هاوڵاتی لەو ناوچەیەی دەوروبەری وێستگە ئەتۆمییەكەوە بۆ ناوچەكانی دیكەی ئۆكرانیا گوازرانەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×