پوتین لەبارەی هێرشی سەر ئۆكرانیا: ناچار بوین ئەم هەنگاوە بنێین
  2022-02-24       488       

ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا لە نوێترین لێدواندا لەبارەی هێرشی سەر ئۆكرانیا، رایگەیاند، ئەو هەنگاوەیان ناچاری بوەو دەشڵێت: مۆسكۆ وەك بەشێك لە سیستمی ئابوریی جیهان دەمێنێتەوەو نایەوێت زیان بەو سیستمە بگەیەنێت.

ئاوێنە: بەپێی میدیا روسییەكان، ئەو قسانەی پوتین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ بازرگانانی وڵاتەی هاتوە بۆ تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی شەڕی ئۆكرانیا.

پوتین وتویەتی"مەترسییەكان لە بواری ئاسایشدا بەجۆرێك بون كە گەیشتن بە چارەسەر بە رێگەی دیكە مومكین نەبو"، "مەترسییەكان كاریگەرییان لەسەر بونمان هەبو، خۆمان بۆ هەر سزایەك ئامادە كردوە."

سەرۆكی روسیا ئەوەشی وتوە"ئەوەی لە ئۆكرانیا رودەدات هەنگاوێكی ناچاری بو...هیچ دەرفەتێكی تر بۆ روسیا نەبو جگە لەو هەنگاوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"نامانەوێت زیان بە سیستمی جیهانی بگەیەنێن كە خۆمان بەشێكین لێی و دەبێت هاوبەشەكانمان لەمە تێبگەن."

جەختیشی كردۆتەوە كە مۆسكۆ وەك بەشێك لە سیستمی ئابوری جیهانی دەمێنێتەوەو نایەوێت زیان بەو سیستمە بگەیەنێت كە خۆی بەشێكە لێی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×