یەكێتی ئەوروپا كۆمەڵێك سزا بەسەر روسیادا دەسەپێنێت
  2022-02-25       518       

یەكێتی ئەوروپا سەپاندنی كۆمەڵێك سزای نوێی بەسەر روسیادا راگەیاند كە بواری دارایی، وزە، گواستنەوە و هەروەها ڤیزا بۆ دەسەڵاتدارانی روسیا دەكەنە ئامانج.

ئاوێنە: ئۆرسۆلا ڤون دەرلاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەپاندنی ئەو سزایانەی بەسەر روسیادا بە خاڵێكی وەرچەرخان بۆ ئەوروپا ناوبرد.

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، سزاكان بواری دارایی، وزە، گواستنەوەو هەروەها ڤیزا بۆ دەسەڵاتدارانی روسیا دەكەنە ئامانج.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو رێكارانە دەبنە مایەی ئەوەی كە روسیا نەتوانێت بۆ نوێكردنەوەی پاڵاوتگە نەوتییەكانی و هەروەها پارچەی یەدەگ بۆ فڕۆكەكانی بكڕێت.

بە بڕوای ئۆرسۆلا ڤون دەرلاین، ئەو هەنگاوەیان نیشانی دەدات كە یەكێتی ئەوروپا تا چ ئەندازەیەك یەكگرتوە.

هەروەها ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی، 300 ملیۆن یۆرۆ وەك كۆمەك پێشكەشی ئۆكرانیا دەكرێت.

سزاكان یەكێتی ئەوروپا راگرتنی هاوردەكردنی غاز لە روسیاوە بۆ یەكێتییەكە لە خۆناگرن، ڤون دەرلاین لەوبارەیەوە وتی، سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ ئەوەی كۆتایی بە پشتبەستنیان بە وزەی روسیا بهێنن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×