ڤیدیۆ؛ تانكە روسییەكان دەچنە نێو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا
  2022-02-25       871       

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە دەردەكەوێت كە تانكەكانی روسیا لە باكورەوە چونەتە نێو شاری كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیاوە.

ئاوێنە: ڤیدیۆكان لەلایەن هاوڵاتیانی ئۆكرانیاوە لەنێو ماڵەكانیانەوە گیراون و كەناڵی بی بی سی ئەوەی پشتڕاستكردۆتەوە، ئەو ناوچەیەی لە ڤیدیۆكاندا دەردەكەوێت ناوچەی "ئۆبۆلۆن"ە كە دەكەوێتە باكوری سەنتەری شاری كیێڤ.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیەكی سوپای ئۆكرانیا رایگەیاندبو، سوپای وڵاتەكەی "سەركەوتوانە" بەرەنگاری پێشڕەوییەكانی روسیا لە باكوری كیێڤ بۆتەوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×