ئەردۆغان: ئەوروپاو رۆژئاوا هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوەیان لەبارەی ئۆكرانیاوە نەبوە
  2022-02-25       431       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، یەكێتی ئەوروپاو رۆژئاوا هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوەیان لەبارەی دۆخی ئۆكرانیاوە نەبوە. دەشڵێت: ئیدانەكردن بەتەنها بەس نییە.

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ هەینی، لەدوای نوێژی هەینی لە ئیستانبوڵ، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رەخنەی لە شێوازی مامەڵەی وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ دۆخی ئۆكرانیادا كرد.

ئەردۆغان وتی"بەداخەوە یەكێتی ئەوروپاو رۆژئاوا بەگشتی، هەڵوێستێكی یەكلاكەرەوەیان نەبوە."

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە، دەبوایە ناتۆ هەنگاوێكی یەكلاكەرەوتری بنایە و وتیشی"رۆژئاوا ئامۆژگاژییەكی زۆری داوەتە ئۆكرانیاو ئێستاش هەر ئامۆژماری دەكات."

ئەردۆغان لەوبارەیەوە وتەیەكی سەرۆكی ئۆكرانیانەی وتوە كە دەڵێت"تەنها ئامۆژگاریمان دەكەن و هیچ پشتیوانییەكمان پێشكەش ناكەن."

سەرۆك كۆماری توركیا بە پێویستی زانی، لوتكەی هاوپەیمانی ناتۆ كە بڕیارە ئەمڕۆ لە رێی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەبچێت، ئەنجامەكەی تەنها "ئیدانەكردن نەبێت، چونكە ئەوە بەس نییە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×